پاش رەتکردنەوەی بوونی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا، کیم جۆن ئون ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ بەکاردێت

کیم جۆن ئون
SNN
سەرۆکی کۆریای باکوور بەردەوامە لە نکۆڵییەکانی لە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا، بەڵام راپۆرتێکی هەواڵگری یابان ئەوە ئاشکرا دەکات کە سەرۆکی ئەو وڵاتە ڤاکسینێکی چینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ خۆی و خێزانەی بەکارهێناوە.
هاری کازیانیس شارەزا لە سیاسەتی کۆریای باکوور بە رۆژنامەی “ناشناڵ ئینترێست”ی راگەیاند: کیم جۆن ئون و هاوسەرەکەی و چەند ئەندامێکی باڵای حزبی دەسەڵات و چەند بەرپرسێکی سەربازی گەورەی ئەو وڵاتە ڤاکسینێکی چینیان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێ دراوە ئەمە لە کاتێدا کە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەمیشە لە قسەکانیدا دەڵێت کۆرۆنا لە کۆریایی باکوور بوونی نییە.
پیتەر جەی پرۆفیسرۆی پزیشکی ئەمریکی چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند: کە وڵاتی چین لە رێگەی سێ گەورە کۆمپانیایەوە توانیویەتی سێ ڤاکسین بەرهەمبهێنیت کە وا پێدەچێت کاریگەری تەواوی لەسەر کۆرۆنا هەبێت، بەڵام وڵاتی چین نایەوێت ئەو ڤاکسینانە ئاشکرا بکات بەڵکو تەنیا دەیدات بە هاوپەیمانەکانی خۆی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پۆستی داهاتووی هادی عامری ئاشکرا بوو
2020-06-06
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17