نوێترین زانیاری لە بارەی وادەی بەكارخستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە هەرێم

0
325

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد لە كۆی ملیۆنێك و 200 هەزار هاوبەشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان لە ئیستادا نزیكەی 450 هەوار هاوبەشی كارەبا پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دانراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا دەستدەكەن بە گەڕخستنی ئەو پێوەرە زیرەكانەی بەستویانە بۆ هاووڵاتیان ئەوەش هۆكارێكی باش دەبێت بۆ زیادبوونی كاتژمێرەكانی كارەبا.

ئومێد محمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: “ماوەی چەند مانگێكە لە شارەكانی كوردستان دەستمان بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا كردووە بۆ هاوبەشەكانمان بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە هەفتانە لە لایەن تیمەكانمانەوە ڕاپۆرتی تایبەتمان بۆ دەنێردرێت لەبارەی شێوازی كاركردن و ژمارەی ئەو پێوەرانەی كە تا ئێستا بەستراون بۆ هاوبەشانی كارەبا لەدواین ئاماریشدا ژمارەكە گەیشتووەتە نزیكەی 450 هەزار پێوەری كارەبا كە بۆ هاوبەشانی كارەبا بەستراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئەو بەرنامەیەی كە دامان ڕشتووە دەبێت پێوەری زیرەك بۆ ملیۆنێك و 200 هەزار هاوبەشی كارەبا ببەستین و بەردەوامیشن لە كارەكەمان بە گوێرەی پلانەكەمان دەبێت تا كۆتایی ساڵی 2021 كۆتایی بەو پرۆسەیە بهێنین، بۆیە لە ئێستادا ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە لە ڕێگەی لیژنەكانمانەوە سەر قاڵی ئەوەن كە ببەسترێنەوە بە سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سودی بەستنی ئەم پێوەرە زیرەكانەی كارەبا بۆ هاوبەشەكانمان ئەوەیە كە هەر گرفتێك هەبێت لە كارەبای ماڵاندا بە زوترین كات چارەسەر دەكرێت و دەتوانێت خواستی هاووڵاتییان بۆ کارەبا کۆنتڕۆڵبکرێت، هاوكات ئەو سەرپێچی و زیادەڕۆییەی لەسەر سیستەمەكە كراوە ئاشكرای دەكات و ئاستی خزمەتگوزارییەكان زۆر بەرز دەكاتەوە دواجاریش دەتواندرێت كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد بكەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this