گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
256
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (1/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • زۆرترین خواست لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • بردنەوە واتا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
  • دۆڕان یانەی شاهانە دەخاتە سەر لێوار.
  • بنزیمە دژی شاختار دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
  • زیدان:”ساتە سەختەکان هەن، بەڵام لە مەدرید هەمیشە بە سەریاندا سەردەکەوین”.
  • هازارد سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.

ئاس:

  • یارییەکی تری کۆتایی.
  • یاری یەکلاکەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان دژی شاختار ، ئەگەر مەدرید براوە بێت دەگاتە قۆناغی شانزە.
  • بنزیمە دەگەڕێتەوە، ئامادەنەبوونی هازارد بۆ سێ هەفتەی تر بەهۆی پێکانەوە.
  • خوان لاپۆرتا:” میسی دەرفەتێکی تر بە بەرشەلۆنە دەدات”.

سپۆرت:

  • ئاگادارکردنەوە لە ناوەڕاستی بەرگری.
  • کومان دەیەوێت رۆناڵد ئاراخۆ بگەڕێنێتەوە بۆ توانای جەستەیی خۆی و بۆ یاری فیرنسڤارۆش یاری پێبکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە تەنیشتی مینگوێزاوە لە دڵی بەرگری.
  • پێکانی لینگلێت قورس نیە و تەنیا 10 رۆژ یاریزانە فەرەنسیەکە دووردەکەوێتەوە.
  • دی یۆنگ بژاردەیەکی ترە تا لە دڵی بەرگری یاری بکات لەگەڵ مینگوێزا.
  • لاپۆرتا پلانی هەیە لەگەڵ بەردەمبوونی میسی و بە بێ بەردەوامبوونی میسی خۆی بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەپاڵێوێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پلان بۆ هێنانی یاریزانی دڵی بەرگری.
  • کومان و یانەکە رێککەوتوون لە مانگی یەکی داهاتوو یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازنەوە، ئەمەش بەهۆی پێکانی پیکێ بۆ ماوەیەکی زۆر.
  • ئیریک گارسیا ئامانجەکەیە و لیستێک یاریزانی بە ئەزموون ئامادەن ئەگەر مانچستەرسیتی دەستبەرداری ئەم یاریزانە نەبوو.
  • میسی و گریزمان لە پەیوەندی بەردەوامدان بە یەکەوە، ئەو دوو یاریزانە 26 پاسیان بۆ یەک هەبوو لە یاری ئۆساسۆنا، ئەمەش زۆرترین ژمارەیە لە نێوان ئەم دوو یاریزانە لەم وەرزە.
  • هەڵبژاردنەکانی بەرشەلۆنە، خوان لاپۆرتا:” کومان دەرفەتی هەیە و میسی چانسمان پێدەدات.
  • لە خولی یانە پاڵەوانەکان ریاڵ مەدرید رووبەڕووی شاختار دەبێتەوە و ئاتلەتیکۆمەدرید و بایرن میونخ بە یەک دەگەن.
  • ریاڵ مەدرید بە بێ هازارد یاریەکە دەکات .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this