عێراق رێگەیەکی وشکانی بەرەو حەج دروست دەکات

0
693

SNN

لوئه‌ی یاسری پارێزگاری نه‌جه‌ف رایگەیاند: له ‌پارێزگای نه‌جه‌فه‌وه‌ قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێگای وشكانی حه‌ج ده‌ستیپێكرد، كه‌ پارێزگاكه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به ‌سعودیه‌وه‌.

لوئەی بە رۆژنامەی سه‌باحی فه‌رمی ئاشکرا راگەیاند: قوناغی یه‌كه‌مى پرۆژه‌ى دروستكردنى رێگاى وشكانى حه‌ج له ‌عێراقه‌وه‌ بۆ سعودیه‌ له‌پارێزگاى نه‌جه‌فه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، پڕۆژه‌كه‌ دروستكردنی شه‌قامێك به‌درێژایی 239 كیلۆمه‌تر له‌خۆده‌گرێت.

له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ده‌روازه‌ی سنووری ون اوچه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان عێراق وسعودیه‌، پڕۆژه‌كه‌ كاریگه‌ری ئابووری باشی ده‌بێت بۆ سه‌ر كه‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و نیشته‌جێبوون و ده‌بێته‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر رێگاكه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this