لە كۆی پێنج هەزار و 250 كارگە دوو هەزار و 600 كارگە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن

نموونەی کارگەیەک لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات لەمساڵدا پێنج هەزار و 250 كارگە داوای مۆڵەتی دامەزراندیان كردووە لە هەرێمی كوردستان لەو ژمارەیەش لە ئێستادا دوو هەزار و 600 كارگەیان كەوتونەتە كار بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەیەك كارگەش لە كاركردن وەستاون.
فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهانی لە هەرێمی كوردستانیش كاریگەری خراپی جێهێلاوە بەسەر كەرتی بازرگانی پیشەسازی، بەڵام هێشتا ئامارەكان جێگای دڵخۆشی ئێمەن چونكە لەمساڵدا زیاد لە پێنج هەزار و 250 كۆمپانیا داوای مۆڵەتی دامەزراندنیان كردووە و ئەو كۆمپانیایانەش تا ئەوكاتەی پێداویستیەكانیتن دابین دەكەن پێویستیان بە كات هەیە بۆ ئەوەی بە فەرمی بخرێنە كار.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 600 كارگەی گەورە و بچوك لەكاركردن بەردەوامن كە لە بوارە جیاوازەكانی بازرگانی و پیشەكاری كاردەكەن بە تایبەت لە بواری دەرمان و كاڵاو شمەكی خواردن و پێداویستی خانووبەرە و بازرگانی سنوردار و بەدەوام كاڵای نوێ دەخەنە بازاڕەكانی هەرێم.
وتەبێژەكەی وەزاەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی عێراق گرفتی بۆ كارگە ناوخۆییەكانی هەرێم دروستكرد و ڕێگەی نەدا بەرهەمەكانیان ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێن و هاوكات بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناشی هات بەسەردا ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەك كارگە لە كاركردن بوەستن و ئێستاشی لەگەڵدا بێت نەیانتوانیوە كارگەكانیان بخەنەوە گەڕ بەڵام ئەوانە ژمارەیان كەمە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لاری کینگ کۆچی دواییکرد
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
كومان:”میسی بهردی بناغهی تیپهكهیه”
2020-09-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17