بەشوودانی کچانی منداڵ لە کەمپی ئاوارەکان بووەتە دیاردە

0
390

SNN- بڕیار محەمەد

لە بەدواداچونێكی SNN دا دەردەكەوێت لە ئێستا ژنان و كچانی خوار تەمەن 18 ساڵان لە نێو کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بازرگانیان پێوەدەکرێتناوەراستن و باشی و عێراق لە سنوری پارێزگای موسڵ و قەزای مەخمور و چەند ناوچەیەكەی ترەوە  بازرگانیان پێوە دەكرێت و لەبەرامبەر بڕێک پارەدا بەشوودەدرێنە کەسانێک کە هاوشانی تەمەنی خۆیان نییە.

بەشوودانی کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ یان زیاتر بەبێ خواستی خۆیان، بە گوێرەی پارێزەرێک بووەتە دیاردە لە کەمپی ئاوارەکاندا.

قوربانییەک: ئێستاش نازانم لەبەرامبەر چیدا بەزۆر بەشوودرام

شەیمای تەمەن 21 ساڵ، دانیشتووی یەکێک لە کەمپەکانی قەزای مەخمور، وەک یەکێک لە قوربانیانی بازرگانیکردن بۆ SNN بەسەرهاتی بەمجۆرە دەگێڕێتەوە: كاتێك لە ساڵی‌ 2014 داعش هاتە سنورەكەكان لە گوندێکی نزیك گەیارە دەژیاین، دواتر لە ساڵی 2016 كاتێك سوپای عێراق هێرشیان بۆ سنووری گوندەكەی ئێمە دەستپێكرد  ئێمە لەترسی خۆمان رامان كرد و هاتین بۆ كەمپی دیبەگە لە سنوری قەزای مەخمور دوای مانەوەمان بۆماوەیەك، پیاوێک هاتووچۆی ئێمەی دەكرد دوای ماوەیەك لە باوكم داوای منی كرد و من ئاگادار نەبووم باوكم لە پێناوچی منیی دایە ئەو پیاوە.

لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا، شەیما وتی: پیاوەکە دوو ژنی هێنابوو، ژنێكی تەڵاقدابوو ژنێكی تریشی مابوە خاوەنی سێ منداڵ بوو خانوێك بۆگرتم لە نزیكی ماڵی باوكی، دوای ماوەیەك ژیان، شەوێك بە سەرخۆشی هاتەوە و منی بردەوە كەمپەكە و زۆریشی لێدام ئێستاش نازانم هۆكارەكەی چی بوو، بەڵام بە تەنها من نەبووم كە وام لێكراوە دەیانی تر لە نێو كەمپەكە هەن بەو شێوەیە و زۆرخراپتریش بوون .

پارێزەرێک: پێویستە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەمواربکرێتەوە

لای خۆشیەوە پارێزەر گۆران دیبەگەیی بە SNN ی راگەیاند: گەر چی لەهەرێمی كوردستان و عێراق یاسای نەهێشتنی بازرگانی بەمرۆڤ هەیە، بەڵام دیارە جۆرەكانی بازرگانی بەمرۆڤ زۆر زۆرن، بۆیە چواردە ماددەی ئەم یاسایە، هێشتا نەیتوانیوە تەواوی كێشەی بازرگانی بەمرۆڤ چارەسەر بكات بۆیە ئەم یاسایە پێویستی بەهەموار هەیە، بەپێی یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 بازرگانی كردن بەمرۆڤ سزای بۆ داندراوە
ئەو پارێزەرە وتیشی: سەرەکیترین جۆری بازرگانی بە مرۆڤەوە فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیانە، بەتایبەت گورچیلە، لەدوای ئەویش مامەڵەکردنە بە کچان و ژنانی ناو کەمپی ئاوارەکان، ئەمە لە حاڵەت تێپەریوە بۆ دیاردە، لەرێگای دەڵاڵەوە ئەم كارە بەئاشكرا دەكرێت لە پێناو پارەدا، بەزۆری مارەبڕینی كچی بچوك لەگەڵ پیاوی بەتەمەن دەكرێ یاخود جۆرێک لە لەشفرۆشی دروستبووە، ژنێک لەماوەی مانگێك سێجار بەشوو دراوە یان ژنهەبووە تەواوی زێر و پارەی بردوە و هەڵاتووە بۆشوێنی نادیار ئەمەش كێشەی زۆری بۆ خەڵكانێك دروست كردووە، بۆیە پێویستە ئەم یاسایە هەموار بكرێتەوە بەتایبەت لەپێناو پاراستنی گیانی کچان و ژنان.

پەرلەمانتاران ئاگاداری حاڵەتەکانی بازرگانیکردنن بە کچان و ژنانی کەمپەکانەوە

شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ بە  SNNی وت: “ئێمەش ئاگاداری ئەو بابەتانەین كە لەنێو كەمپەكان بەرامبەر بە كچ و ژنانەوە دەكرێت و لە هەفتەی داهاتووش لیژنەكەمان لەگەڵ ئەو رێكخراوانەی كەوا سەرپەرشتنی كەمپەكان دەكەن كۆدەبێتەوە و دواتر لیژنەكەمان راپۆرتی خۆی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرزدەكاتەوە، ئەوانیش ئاراستەی لایەنی پەیوەنداری دەكەن “.

لای خۆشیەوە محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەڵێت بە شێوەیەكەی فەرمی هیچ راپۆرتێك یاخود سكاڵایەكمان پێ نەگەیشتەوە لەنێو كەمپەكان بازرگانی كرابێت بە كچانی منداڵ، بەڵام ئێمەش تەنها دەنگۆی ئەوەمان بیستووە و لە سۆشیال میداش بەرچاومان كەوتووە كەوا حاڵەتی لەم شێوەیە روویدابێت .

کچان و ژنان قوربانی یەکەمی تاوانەکانن

بەگوێرەی ئامارێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2018دا زۆرترین تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ بەرانبەر بە ڕەگەزی مێ ئەنجامدراوە كە كۆی سەرجەم تاوانەكان زیاتر لە 70٪ی بەرانبەر بە ژنان و كچان و منداڵان كراوە. هەروەك ڕێژەكە زیاتر وردكراوەتەوە كە لە كۆی تاوانەكان ڕێژەی 49٪ بەرانبەر بە ژنان و 23٪ بەرانبەر كچان و 21٪ بەرانبەر بە پیاوان و 7٪ بەرانبەر بە منداڵان بووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this