
SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێ شەممە لە قەزای ڕانیە تەرمی گەنجێکی 17 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەوەیەتی.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند : پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگادار کراوەتەوە لە بوونی تەرمی گەنجێک بەناوی شاباز حەسەن، لە ماڵەکەی خۆیاندا کە شوێنەواری فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەبووە. دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتای دەرکەوت رووداوەکە لە جۆری خۆ کوشتن بووە و ئەو گەنجە تەمەن 17 ساڵە بە گوللەیەک کۆتای بە ژیانی هێناوە ”
باسی لەوەشکرد : بەگوێرەی وتەی کەسوکاری گەنجەکە ماوەیەکە باری دەروونی نا جێگیر بووە .
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پارێزگای سلێمانی رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
2020-06-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17