بافڵ تاڵەبانى و نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە

0
1210

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى  كۆرۆنا بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیيان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى عێراق و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەددییەکانى قۆناغەکە و داهاتوو کردەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this