هه‌وڵده‌درێت گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا بكرێته مادده‌یه‌كى پرۆژەیاسای بودجه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای ئەوەی پرۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێممان رادەستی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كرد، لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین ئەو پرۆژەیە لە بڕگەیەكی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق جێبكەینەوە.
غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كه هاوكات یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات بۆ سه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى به SNNی راگەیاند: “هەوڵەكانمان بۆ بەردەوامی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درێژەی هەیە، لەدوای ئەوەی كە پرۆژەكەمان رادەستی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كرد لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین كە ئەو پرۆژەیە بخرێتە ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و بە ماددەیه‌كی یاسایی جێگەی بكرێتەوە”.
وتیشى: “لە ئێستادا هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیە چڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بیكەینە ماددەیەكی پرۆژەیاساكە، بۆ ئەوەی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم نەتوانن بەو ماددە یاساییەوە پابەندنەبن، بەڵكو هەردوولایان ئامادەبن بۆ جێبەجێكردنی”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لەم چەند رۆژەدا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەكرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17