ڤیدیۆ: لیڤەرپوڵ سەرکەوت و ئینتەرمیلان هیوای بۆ گەڕایەوەو بایرن میونخ و مانچستەرسیتی یەکسانبوون

0
447
ئینتەرمیلان

SNN Sport

لە گەڕی پێنجەمی قۆنا‌غی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو هەشت یاری ئەنجامدرا، تێیدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی بگاتە قۆناغی شانزە و ئینتەرمیلان بە  بردنەوە هیوای بۆ گەڕایەوە و یانەکانی بایرن میونخ و ئاتلەتیکۆمەدرید و مانچستەرسیتی براوە نەبوون.

لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم، یانەی ئاتلەتیکۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بایرن میونخی پاڵەوانی کردوو لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوون.

گۆڵی ئاتلەتیکۆمەدرید جواو فلیکس لە خولەکی 26 تۆماری کردوو گۆڵی یەکسانبوونەوەی بایرن میونخ مۆلەر لە خولەکی 86 تۆماری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە پیشتر یانەی سالزبۆرگ توانیبووی 3-1 لە یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ بباتەوە.

ریزبەندی گروپی یەکەم:

  • بایرن میونخ 13 خاڵ.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 6 خاڵ.
  • سالزبۆرگ 4 خاڵ.
  • لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 3 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ئینتەرمیلان لە ئەڵمانیا بە بردنەوەیەکی بە نرخەوە گەڕایەوە، توانی 3-2 لە یانەی مونشنگلادباخی پێشەنگی گروپەکە بباتەوەو هیوای بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە بۆ گەڕایەوە.

گۆڵەکانی ئینتەرمیلان  دارمیان و لوکاکۆ دوو گۆڵی کرد.

دوو گۆڵی مونشنگلادباخ  ئەلاسانی پلا  تۆماری کرد.

پێشتر لەم گروپە یانەی شاختار توانیبووی 2-0لە ریاڵ مەدرید بباتەوە.

 

ریزبەندی گروپی دووەم:

  • بروسیا مونشنگلادباخ 8 خاڵ.
  • شاختار 7 خاڵ.
  • ریاڵ مەدرید 7 خاڵ.
  • ئینتەرمیلان 5 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم دوو یاری ئەنجامدرا، تێیدا یانەی مانچستەرسیتی بووە میوانی یانەی پۆرتۆ و لە ئەنجامدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی مارسیلیا توانی 2-1 لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوە.

 

ریزبەندی گروپی سێیەم:

  • مانچستەرسیتی 13 خاڵ.
  • پۆرتۆ 10 خاڵ.
  • ئۆڵۆمپیاکۆس 3 خاڵ.
  • مارسیلیا 3 خاڵ.

 

لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم، یانەی لیڤەرپوڵ  میوانداری یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 1-0 لێبباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.

تەنیا گۆڵی یاریەکە یاریزان، کۆرتیس جۆنس لە خولەکی 55 تۆماری کرد.

لە دووەم یاری ئەم  گروپە، یاری ئاتڵانتا و میدتیڵاند 1-1 کۆتایی هات.

 

ریزبەندی گروپی چوارەم:

 

  • لیڤەرپوڵ 12 خاڵ.
  • ئاتڵەنتا 8 خاڵ.
  • ئەجاکس 7 خاڵ.
  • میدتیڵاند 1 خاڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this