
SNN
زۆربەی وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەوروپا و ئەمریکا لەم هەفتەیە دەستدەکەن بە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە تایبەت ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا، بەڵام هاووڵاتییان پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە تا کەی لە جەستەیدا دەمێنێتەوە و نیشانەکانی چین.
تیمێکی چاودێری ڤاکسینەکە لە ئەمریکا و ئەوروپا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە مەرج نییە هەموو هاووڵاتییەک زیانە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جەستەیدا دەربکەوێت ئەگەر دەریشبکەوێت کاتەکەی زۆر کەمە و نیشانەکانی زۆر لاوازن.
ئەو تیمە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان بۆ بەکارهاتووە تەنیا تووشی سوربوونەوەو ئازاری شوێنی ڤاکسینەکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ئازاری ماسولکە دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر کەم، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی ئەم نیشانانە تەنیا یەک رۆژ و بگرە کەمتریش بەردەوام دەبێت، واتا کاتەکەی زۆر کەمەو نیشانەکانێش زۆر لاوازن.
لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان بۆ بەکارهاتووە جەستەیان هیچ نیشانەیەکی لاوەکی پیشان نەداوە، لە هەفتەی داهاتوودا ئەمریکا دەستدەکات بەبەکارهێنای بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی، هەرچەندە هەندێک میدیا باس لەوە دەکەن کە لە هەندێک ویلایەتی ئەمریکا کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە 1ی کانوونی یەکەمەوە دەستی پێکردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17