بە سودوەرگرتن لە بڕیارێكی جێگری سەرۆكی حكومەت، دوای 35 ساڵ خانووەكانی هەورامان تاپۆ دەكرێن

0
416

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی شارەوانی ناحییەی بیارە ئاشكرایكرد دوای هەوڵێكی زۆر و بۆیەكەمجار توانیان ڕەزامەندی تاپۆكردنی خانووەكانی ناحییەی بیارە بەدەست بهێنن ئەوەش بە سود وەرگرتن لە بڕیارێكی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم تایبەت بە تاپۆكردنی خانوو زەوی هاووڵاتییان، لە دوای 35 ساڵیش ئەمە بۆیەكەمجارە وەها كارێك بۆ هەورامان بكرێت.

زانا حەمە شەریف، سەرۆكی شارەوانی ناحییەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە دوای ساڵێكی تەواو لە هەوڵ و تێكۆشان و كاركردن بە مەبەستی تاپۆكردنی ئەو خانووانەی كە دەكەونە زنجیرەی یەك و دووی ناحیەی بیارە لە قۆناغی یەكەمدا و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتووی ئەو دوو گەڕەكە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی هەڵەبجە بكەن بۆ پێشكەشكردنی داواكاریی بەمەبەستی تاپۆكردنی خانوەكانیان بە ڕێگەی تۆماری سەرلەنوێ كە لە قۆناغی یەكەمدا 150 خانووی هاووڵاتییان تاپۆ دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگەیاند، ئەم هەوڵەی ئێمە بە سودوەرگرتنە لە بڕیارێكی تایبەتی( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت بە بریاری(1685) كە لە بەرواری 17/4/2018 دەرچووە، توانیمان كارەكانمان دەستپێبكەین سەركەوتووانەش توانیمان كارەكانمان بە كۆتا بگەیەنین و ڕۆژی 8/12/2020 خاوەنی 150 خانووی بیارە دەتوانن لە سەردانی شارەوانی ناحیەی بیارە بكەن بە مەبەستی دەستپێكردنی مامەڵەكانیان و رێكارە یاساییەكان.

دەستپێكردنەوەی تاپۆكردنی خانووەكانی بیارە لە كاتێكدایە كە ماوەی 35 ساڵە مامەڵەی تاپۆكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتییان لە زەوی و خانوو لە ناحییەی بیارە ڕاگیراوە، بەو بڕیارەی جێگی سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەكی فەرمی موڵەكانیان تاپۆ بكەن و ببنە خاوەنی یاسایی خانووەكانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this