گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
736
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (2/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • “ئەوەی کە پێشتر بینیوتە و ئێستا دەیبینیت”.
  • شاختار 2-0 ریاڵ مەدرید.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دژی شاختار دەڕوخێت و جارێکی تر ناتوانێت بردنەوە تۆماربکات .
  • یانەی ئینتەرمیلان دەرفەتی دژی مونشنگلادباخ بۆ گەڕایەوە پاش بردنەوەی 3-2.
  • تیپەکەی زیدان گێمی یەکەم باش یارییان کرد،بەڵام لە گێمی دووەم تیپەکە خنکا.
  • لە کۆی 15 یاری تیپەکە لەم وەرزە تووشی پێنجەم شکست بوو.
  • زیدان:” من بیر لە وازهێنان ناکەمەوە”.
  • ئێستا کاتی ئەوەیە یاری دژی سالزبۆرگ بکەیت.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەرفەتی هەبوو بۆ ئەوەی بەسەر بایرن میونخ سەربکەوێت،بەڵام لە کۆتایدا 1-1 یەکسانبوو، کۆتا یاری دژی سالزبۆرگ دەکات.
  • بەرشەلۆنە دەیەوێت بە بێ میسی یەکەمی گروپەکەی مسۆگەر بکات و رووبەڕووی فیرنسڤارۆش دەبێتەوە.
  • کومان ئاڵنگارییەکە بۆ لالیگا هەڵدەگرێت.
  • جۆنیۆری کوڕی مارادۆنا:” باوکم هێشتا گەنجبوو، ناتوانم مردنی قبووڵ بکەم”.
  • ئاڵنگارییەکی تری یانەی سڤییا بۆ یاری چێڵسی لە پێناو پێشەنگی گروپەکە.

ئاس:

  • بارودۆخەکە لە مەترسیدایە.
  • شاختار 2-0 ریاڵ مەدرید.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی دوومەدا دژی شاختار روخا.
  • ئینتەرمیلان چانسی زیاتر بە ریاڵ مەدرید دەدات، دوای ئەوەی 3-2 لە مونشنگلادباخ دەباتەوە.
  • ئەگەر ریاڵ مەدرید لە یاری داهاتوو لە مونشنگلادباخ بباتەوە دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
  • زیدان زۆر کاریگەرە بە دۆڕانە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • لە خراپەوە بۆ خراپتر.
  • شاختار 2-0 ریاڵ مەدرید.
  • دۆڕانێکی خۆڵەشەمێشی ریاڵ مەدرید لە ئۆکرانیا و مەترسی کرانە دەرەوەی هەیە لەم قۆناغە و نەگەیشتنی بە قۆناغی شانزە.
  • دەبێت بەرامبەر بە مونشنگلادباخ یاری بکەن دوای ئەوەی یانە ئەڵمانیەکە شەوی رابردوو 3-2 بە ئینتەر دۆڕا.
  • خولانەوە بۆ بەردەوامبوون، کومان پشوو بەهەریەکە لە میسی و تیرشتیگن و کۆتینیۆ دەدات.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید دژی بایرن میونخ یەکسان دەبێت و دەبێت لە کۆتا یاریدا لە یانەی ساڵزبۆرگ بباتەوە.
  • سەرەڕای بوونی پێکانەکان، کوڕانی لۆپتیگی شەڕ بۆ یەکەمی گروپەکە دەکەن بەرامبەر بە یانەی چێڵسی.

سپۆرت:

  • کۆی قەیرانەکان.
  • شاختار2-0 ریاڵ مەدرید.
  • مەدرید یارییەکی تری کارەساتبار لە ئۆکرانیا دەکات و لەوانەیە لە قۆناغی گروپەکان ماڵئاوایی بکات.
  • پرۆژەکەی زیدان رووبەڕووی رەخنە و ئازار دەبێتەوە و بەرپرسانی یاریگای بێرنابیۆ بیر لە دوورخستنەوەی دەکەنەوە،بەڵام زیدان رەتیدەکاتەوە.
  • دەبێت ئاتلەتیکۆمەدرید دژی سالزبۆرگ یاری بکات بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، ئەمەش پاش یەکسانبوونی بەرامبەر بە بایرن میونخ 1-1.
  • سڤییا رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە و دەیەوێت پێشەنگی گروپەکە بۆ خۆی بێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی فینسڤارۆش دەبێتەوە و دەیەوێت پێشەنگی گروپەکەی بەهێزتر بکات.
  • کومان پشوو بە لینگلێت دەدات بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوو ئامادە بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this