ئابووری جیهانی دوای کۆرۆنا چەندێک کاتی دەوێت تا دەگاتەوە دۆخی جارانی؟

0
113

SNN

رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری جیهانی، ئاماژە بەو کاریگەرییانەی کۆرۆنا دەکات کە لەسەر تەواوی کەرتە جیاوازەکانی ئابووری لە جیهاندا دروستی کردووەو پێشبینی دەکات لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا گەر ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا فەراهەمبکرێت ئەوکات ئابووری جیهانی دۆخی ئاسایی دەبێتەوە.

رێکخراوەکە پێشینی کردووە لە 2021دا ئابووری جیهانی بەڕێژەی %4.2 بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت، لۆراس بۆن کە گەورە راوێژکارێکی ئابوورییە لە رێکخراوەکە دەڵێت هێشتا زووە بزانین کایگەری کۆرۆنا لەسەر ئابووری تا کەی دەمێنێتەوە، بەڵام هەرکات کارگە زەبەلاحەکان و کەرتە گەورەکانی ئابووری لە جیهاندا دەستیان کردەوە بە کارکردن ئەوکات لە ماوەی 6 بۆ 12 مانگ ئابووری جیهان دووبارە دەکەوێتەوە ئاستی جارانی.

ئاماژە بەوەشدەکات کەرتە جیاوازەکای ئابووری کەوتنەوە سەر پێی خۆیان جیاوازە واتە کەرتی گەشتووگوزار کاتێکی زیاتری دەکەوێت تا دەکەوێتە سەر پێی خۆی وەک کەرتی وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل، بەڵام هەموو پێشبینییەکان و کاریگەری ڤاکسینەکەی فایزەر وا نیشانی دەدات کە کۆتایی 2021 ئابووری جیهانی بکەوێتەوە سەر پێی خۆی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this