
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر دواكه‌وتنى مووچه له سنوورى گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه بایكۆتى ده‌وامیان كردووه و به‌هۆیه‌وه كێشه‌و گرفت كه‌وتووه‌ته ئیشوكارى هاووڵاتییان و یه‌كه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له سنوورى گه‌رمیان هه‌ریه‌ك له فه‌رمانگه‌ى تۆمارى خانوبه‌ره، بانكى خانووبه‌ره، بانكى كشتو‌كاڵى، فه‌رمانگه‌ى ئاو، فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ، به‌شێكى زۆرى فه‌رمانبه‌رانى قایمقامیه‌تى كه‌لار، به‌شێك له شاره‌وانى و چه‌ند شوێنێكى دیكه بایكۆتى ده‌وامیان كردووه.
هه‌ر به‌هۆى ئه‌و بایكۆته‌وه كێشه‌و گرفت بۆ مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان دروستبووه. هاوكات له بوارى خزمه‌تگوزارى هه‌ندێك كێشه‌و گرفت كه‌وتووه‌ته‌وه له ناویاندا گرفتى كه‌مى و نه‌بوونى ئاو له چه‌ند گهرهكیكى ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: به‌شێك له فهرمانگهكانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌به‌ره دواكه‌وتنى مووچه بایكۆتى ده‌وامیان كردووه.
وتیشى” وه‌كو ئیداره‌ى گه‌رمیان هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران ناكه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن به پێى پێویست ئیشوكارى هاووڵاتییان په‌كى نه‌كه‌وێت و داواكاریشن له حكوومه‌تى هه‌رێم چیتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوانه‌خات، چونكه فه‌رمانبه‌ر مافى خۆیه‌تى له به‌رامبه‌ر ده‌وام مووچه وه‌ربگرێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17