وەزارەتی ناوخۆ و نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌کگرتووه‌‌کان کۆمەکی پەنابەران و ئاوارەکان دەکەن

0
138

SNN- بڕیار محەمەد 

کۆمسیاری باڵای نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یەکگرتووه‌‌کان بۆ کاروباری په‌‌نابه‌‌ران له‌‌گه‌‌ڵ وه‌‌زاره‌‌تی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌‌مڕۆ رێککه‌‌وتنێکی هاوبه‌‌شیان واژوو كرد بۆ دابينكردنى خزمه‌‌تگوزاری بۆ زیاتر له ‌94.574 په‌ نابه‌‌ر ) و 102.860 ئاواره‌‌ی ناوخۆ)ی نیشته‌‌جێ له‌ 35 که‌‌مپ له‌‌هه‌رێمی کوردستان.

فیلیپا کاندله‌ر، نوێنه‌ری کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌ عێراق رايگه‌ياند “واژووکردنی ئه‌م رێککه‌وتنه‌ نيشانه‌ و به‌هێزیى هاوبه‌شی درێژخايه‌نى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ناوه‌‌ندى هاوبه‌‌شى هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگى قه‌‌يرانه‌‌كان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌خاتەڕوو.

وتیشی: “ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ كليلى سه‌ره‌كييه‌ بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ك بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵکانی بێ ده‌ره‌تان و پێوست به‌هۆی کاریگه‌ری ده‌ربه‌ده‌ری له‌ سه‌ر ژیانیان، هاوكات په‌يوه‌ندى به‌هێزى كاركردن له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانمان رێگه‌ خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانى ناوخۆ له‌ عێراق”.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان  وتی: “ئێمە خۆشحاڵین بەو هاوبەشیيه‌ و هاوكارى بەردەوامی کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌ عێراق بەرز دەنرخێنین، ئەو هاوکارییە يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنى تواناکانمان بۆ به‌رده‌واميدان به‌ دابینکردنی خزمەتگوزارييه‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان له‌ كه‌مپه‌كان و هاوكات به‌هێزكردنى تواناى دامەزراوەکانمان بۆ باشتركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تانه‌ له‌ كوردستان تاكو بارودۆخى ناوچه‌كانيان رێگه‌يان پێده‌دات به‌ رێز و شكۆوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵه‌كانيان”.

به‌‌گوێره‌‌ی ئه‌‌م رێککه‌‌وتنه‌‌ ناوه‌‌ندى هاوبه‌‌شى هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگى قه‌‌يرانه‌‌كان له‌‌ وه‌‌زاره‌‌تى ناوخۆ به‌‌ڕێوه‌‌بردن و هه‌‌‌ماهه‌‌‌نگيكردنى خزمه‌‌تگوزاری له‌‌ بواری ژێرخان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پاکوخاوێنى له‌گشت که‌مپه‌کانی ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی کوردستان دابینده‌کات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this