پاش ئەوەی تایسۆن گازی لە هۆلیفێڵد گرت سەر له‌ نوێ رووبەڕوو دەبنەوە

0
388
تایسۆن و هۆلیفێڵد

SNN Sport

گه‌ڕانه‌وه‌ی مایك تایسۆن بۆ گۆره‌پانی بۆكسێن بایه‌خی زۆری به‌لای خۆێدا راكیشا ، ئێستا هاوڕێ ئه‌فسانەکەی‌ ئیڤاندێر هولیفێڵد پاڵه‌وانی ره‌های بۆكسێن له‌ پارچه‌یه‌ك له‌ كێك ده‌گه‌ڕێت.

هه‌فته‌ی رابردوو تایسۆنی ته‌مه‌ن 54 ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی بۆكسێن  بۆ رووبەڕبوونه‌وه‌ی جۆنز جۆنیۆر  له‌ لۆس ئه‌نجلس  و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌یان  به‌ یه‌كسان بوون ته‌واو بوو.

ئه‌م بابه‌ته‌ش هۆلیفێڵدی ته‌مه‌ن 58 ساڵی  پاڵنا بۆ ئاڕاسته‌كردنی ئاڵنگارییه‌ك بۆ تایسۆن ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وته‌كانی ئاراسته‌ی تایسۆن كرد و وتی:” هیچ بیانوویه‌كت نه‌ماوه‌ ، وتت دەته‌وه‌ێت له‌ گۆڕه‌پان رووبه‌ڕووم ببیته‌وه‌ و خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی بریاره‌كه‌تن ، ده‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ واژوو بكه‌ و جارێكی تر سه‌ر له‌ نوێ رووبه‌ڕوو ببینه‌وه‌”.

له‌ لایه‌ی خۆیه‌وه‌ و پێشتر تایسۆن چه‌ند جارێك ناوی هۆلیفێڵدی هیناوه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانی پاش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆنز جۆنیۆر ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ شتێكی گرنگی بایه‌خدار ده‌بێت ئەگه‌ر داواكارییه‌ك  له‌ هانده‌رانه‌وه‌ هه‌بێت.

جێی باسه‌ پێشتر هۆلیفێڵد دووجار رووبه‌ڕووی تایسۆن بووەته‌وه‌ ، یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1996 بوو ، به‌بردنه‌وه‌ی هۆلیفێڵد ته‌واو بوو ،  دووه‌مین كه‌ به‌ ناوبانگترینیان بوو ، پاش ساڵێك بوو ئه‌ویش به‌ شكستی تایسۆن ته‌واو بوو ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ هۆی گازگرتن له‌ گوێچکەی ركابه‌ره‌كه‌ی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ راگیرا و سزادانی پیاوه‌ ئاسنینەكەی بە دوای خۆیدا هێنا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this