تازەپێگەیشووانی خاك بۆ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خولی نایابی كوردستان ئاماده‌یە

0
127
تازەپێگەیشتووانی یانەی خاک

حسین كه‌ركوكی-SNN Sport

 وا بریاره‌  رۆژی هه‌ینی (4/12/2020 ) ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی کورستان ده‌ستپێبكات و تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك  له‌ یارییه‌كانی گروپی یەکەم میوانداری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و یاریەکە لە کاتژمێر 2:00 ئەنجام دەدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دلێر عومه‌ر راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك وتی:” زیاتر له‌ مانگێك ده‌بێت ئاماده‌كارییه‌كانم بۆ خوله‌كه‌ ده‌ست پێكردووه‌ و تا راده‌یه‌كی باش سوودمان له‌و ماوه‌یه‌ وه‌رگرت “.

وتیشی ” به‌ده‌ر له‌ یه‌كه‌كانی راهێنان چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌مان ئه‌نجامدا و سێ له‌و یارییانه‌ زۆر سوودی هه‌بوو بۆمان،وه‌ك ستافی راهێنان پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان له‌ ژێر رۆشنایی یارییه‌ دۆستانه‌كان  ئه‌توانم بڵێم باشه‌ و كه‌م و كوڕی كه‌مه‌”.

دلێر عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌ یاری ده‌ستپێكیان له‌  خولی نایابی كوردستان و پێشبینی بۆی وتی:” بێگومان هه‌ر یارییه‌كی سه‌ره‌تا قورس ده‌بێت و پێشبینیكردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ هه‌مان شێوه‌ تا راده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه‌ ، به‌ڵام پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه‌ ، پێشبینی بردنه‌وه‌ ده‌كه‌ین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this