لیژنەی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازییەكان له‌هەرێم دەكات

0
106

SNNـ بڕیار محەمەد 

بەمەبەستی تاوتوێكردنی یاسای ماف و ئیمتیازی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ڕەوشی سزادراوان لەچاكسازییەكانی هەرێم و بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانەی لەماوەی رابردوودا لەسنووری پارێزگای دهۆك دەستگیر كراون، بانگهشێتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازییەكان له‌هەرێم دەکرێت. 

شیرین یونس ئەندامی لیژنەی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان  بە SNNی ڕاگەیاند
“لیژنەکەمان، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە  لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت كرا و لیژنەكە بەگرنگی زانی پڕۆژە هەمواری یاسایەك ئامادە بكات بەگفتوگۆ و راوێژكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان”.

وتیشی: “هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس له‌سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ چاكسازییه‌كان كرا و كێشە و گرفتەكانی خه‌ڵك و ڕه‌وشی چاكسازییەكان تاوتوێكرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنە بڕیاریدا بانگهێشتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازییەكان له‌هەرێم بكات بۆ لەنزیكەوه‌ ئاگاداربوون و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر هۆكارەكانی دەستگیركردن و چۆنیەتی مامەڵەكردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان لەچوارچێوەی مافەكانی مرۆڤ بۆ ئەو چالاكوان و رۆژنامەنووس و هاووڵاتییانەى كە لەماوەی رابردوودا لەسنووری پارێزگای دهۆك دەستگیركراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this