ڤیدیۆ:چێڵسی و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان بردنەوەیان تۆمارکرد

0
157
دیمەنێک لە یاری پاریس سانجێرمان

SNN Sport

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو بە ئەنجامدانی 8 یاری کۆتایی بە گشت یارییەکانی گەڕی پێنجەم هاتوو یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و چێڵسی و پاریس سانجێرمان بردنەوەی گەورەیان بە دەستهێنا.

لە گروپی پێنجەم، یانەی چێڵسی بە بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر بە یانەی سڤییا بە دەستهێنا، توانی پێشەنگی گروپەکە وەربگرێت و یاریەکەی 4-0  لێبباتەوە.

چوار گۆڵەکەی چێڵسی ئۆلیڤەر جیرۆ لە خولەکەکانی 8،54،74،83 تۆماری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی کراسنۆدەر توانی 1-0 لە یانەی رین بباتەوە.

ریزبەندی گروپی پێنجەم:

  • چێڵسی 13 خاڵ.
  • سڤییا 10 خاڵ.
  • کراسنۆدەر 4 خاڵ.
  • رین 1 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەم، یانەی  بروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانەی لازیۆ کرد، لە ئەنجامدا یاریەکەیان 1-1 بە کۆتا هێنا.

گۆڵی دۆرتمۆند گێرێرۆ تۆماری کردوو گۆڵی لازیۆ ئیمۆبێلی بە لێدانی سزا تۆماری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی کلوب بروج توانی 3-0 لە یانەی زینت بباتەوە.

ریزبەندی گروپی شەشەم:

  • بروسیا دۆرتمۆند 10 خاڵ.
  • لازیۆ 9 خاڵ.
  • کلوب بروج 7 خاڵ.
  • زینت 1 خاڵ.

 

لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم، دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی بەرشەلۆنە لە هەنگاریا توانی 3-0 لە یانەی فیرنسڤارۆش بباتەوە.

گۆڵەکان گریزمان 14،برایسوایت 21،دیمبلی 28 تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە،یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی توانی 3-0 لە یانەی دینامۆکێڤ بباتەوە.

گۆڵەکانی یۆڤانتۆس چیسی و رۆناڵدۆ و مۆراتا تۆماریان کرد.

ریزبەندی گروپی حەوتەم:

  • بەرشەلۆنە 15 خاڵ.
  • یۆڤانتۆس 12 خاڵ.
  • دینامۆکێڤ 1 خاڵ.
  • فیرنسڤارۆش 1 خاڵ.

 

لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم، یانەی پاریس سانجێرمان بردنەوەیەکی بە نرخی بە دەستهێنا، توانی 3-1 لە مانچستەریونایتد بباتەوە و بردنەوەیەکی گرنگ بە دەست بهێنێت.

گۆڵەکانی پاریس سانجێرمان، نەیمار دوو گۆڵ و مارکینهۆس  گۆڵەکەی تری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی لایپزیگی ئەڵمانی توانی 4-3 لە یانەی باشاکشهێری تورکی بباتەوە.

ریزبەندی گروپی هەشتەم:

  • مانچستەریونایتد 9 خاڵ.
  • پاریس سانجێرمان 9 خاڵ.
  • لایپزیگ 9 خاڵ.
  • ئیستانبووڵ باشاکشهێر 3 خاڵ.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this