بەغدا 320ملیارەکەی نەناردووە، پەرلەمانتارێکی عێراق باسی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە دەکات

مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN
حسێن ئاڵی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: بەهیچ جۆرێک مستەفا کازمی پارەی بۆ هەرێم نەناردووەو لە کاتێکیشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دابەشکردنی مووچەی راگەیاندووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سایتی “بغداد الیوم”ی راگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و لەگەڵ وەرگرتنی قەرز لە هەندێک کۆمپانیا لە ناوخۆی و هەرێم و بانکەکان، توانویەتی مووچەی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران دابین بکات بە لێبڕینی %21وە”.
ئاڵی ئاماژەی بەوەشکرد” هەرێم دڵنیا بووەتەوە کە بەغدا 320 ملیار دینارەکەی بۆ ڕەوانە دەکات، بۆیە کاتێک بەغدا پارەکە دەگەیەنێتە هەرێم، ئەو پارەیەی لە کۆمپانیاکان و بانکەکانی قەرز کردووە دەیداتەوە”
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنی چوارشەممە 2ی کانوونی دووەم دابەشکردنی مووچەی راگەیاند و یەکەم وەزارەتیش تەندروستی بوو بە لێبڕینی %21وە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17