
کلیۆنتۆم، بوش، ئۆباما
SNN
هەر سێ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بین کلینتۆن و جۆرج بوش و باراک ئۆباما پێکەوە بڕیاریاندا کە ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا لە خۆیان بدەن کە لەلاین کۆمپانیای (فایزەر) و (بیۆنتیک)وە بەرهەمهێنراوە لە کاتێکدا کە کۆمەڵەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رەزامەندی دەربڕێت، تا شەقامی ئەمریکی بڕوا بە ڤاکسینە نوێکەی ئەمریکا پەیدا بکەن.
فرێد فۆرد گەورە فەرمانبەر و راوێژکاری ئێستای جۆرج بوشی کور رایگەیاند: کە بوش قسەی لەگەڵ ئەتنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری سەنتەری رێگریکردن لە نەخۆشییە هەستیاری و گوازراوەکانی ئەمریکا کردووەو پێی راگەیاندووە کە لە ئیستادا گرنگە ئەو ڤاسکینە بۆ ئەو کەسانە بەکاربێت کە زۆر پێویستیان پێیەتی و هەمووانیش لە دڵنیا بکرێنەوە لە کاریگەری ڤاکسینەکە.
لای خۆشییەوە کلینتۆن رایگەیاند: کاتێک ڤاکسینی کۆرۆنا لەخۆم دەدەم لە بەرچاوی کامێرەو میدیاکان لەخۆمی دەدەم بۆ ئەوەی گەلی ئەمریکا بڕوای تەواوی بە ڤاکسینەکە هەبێت.
ئۆباماش وتی ” فاوچی پێیوتوم کە ڤاکسینەکە کاریگەری لەسەر کۆرۆنا هەیە بۆیە بڕیارمدا وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بۆ خۆمی بەکاربهێم، چونکە بروام بەو زانستە هەیە کە گەیشتووە بە ڤاکسینی کۆرۆنا”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17