
سەیدسادق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق ئاماژە بەوە دەكات لە سەرداوای قایمقامی سەیدسادق و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و كارئاسنی زیاتر بۆ دانیشتوانەكەی، بڕیار درا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی كارەبا و هاوكات داواشكراوە كە فەرمانگەی ئاوەدانكردنەوە لە قەزاكەدا بكرێتەوە، چونكە زۆرێك لە گەڕەك و كۆڵانەكانی سنوورەكە بێ خزمەتگوزارین.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیتی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: لە سەرداواكاری قایمقامی قەزای سیدسادق و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و كار ئاسانی و خزمەتكردنی زیاتر بە هاووڵاتییان و دانیشتوانی قەزای سەیدسادق و دەورووبەری، بڕیاردرا بە كردنەوەی بەڕێوبەرایەتی تەندروسی و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی كارەبا لە قەزای سەیدسادق، ئەوەش دوای چەندین جار سردانیكردنی ئەو دوو وەزارەتە و خستنەڕووی پێداویستی كردنەوەی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ سنوورەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە لە قەزای سەیدسادق دەستبەكار دەبن هاوكات، بە نوسراوی فەرمی داوامان كردووە لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە فەرمانی كردنەوەی فەرمانگەی ئاوەدانكردنەوەی لە ناو قەزای سیدسادق دەربكەن، چونكە كردنەوەی وەها فەرمانگەیەكلە قەزای سەیدسادق زۆر پێویستە بەوپێیەی لە ئێستادا زۆریك لە گەڕەك و كۆڵانەكانی سەیدسادق پێویستیان بە پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیە.
لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەپارێزگای سلێمانی دەبن، هاوكات لە هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەی سەر بە وەزارەتە جیاوازەكان لە سنوورەكەماندا بكەینەوە بۆ ئەوەی كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بكەین لەڕایكردنی كارەكانیان و هەروەها بتوانین خزمەتێكی زیاتریشیان بكەین.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شەش هەزار پارچە زەویی کارت تاپۆ کران
2020-10-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17