نەیمار دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنە خۆشدەکات

0
394
نەیمار

SNN Sport

لە نوێترین لێدوانیدا دوای یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەریونایتد کاتێک 3-1 بە سوودی یانەی پاریس سانجێرمان تەواو بوو،نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئامادەیی نیشاندەداتەوە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنەوە.

نەیمار دەڵێت:” ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە  جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و یاریکردن لەگەڵ میسی، هیوادارم وەرزی داهاتوو بە یەکەوە بین و چێژ لە یاریکردن وەربگرین”.

دەشڵێت:”من دەتوانم جارێکی تر یاری لە بەرشەلۆنە بکەم، هیچ کێشەیەکم، نیە، دەمەوێت جارێکی تر یاری بکەمەوە لە بەرشەلۆنە،دڵنیام وەرزی داهاتوو دەبێت ئەنجامی بدەین”.

نەیمار لە ساڵی 2017وە یانەی بەرشەلۆنەی بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشتووە،لە ماوەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە هەموو هەوڵێکیدا بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام یانە پاریسیەکە داوای 300 ملیۆن یۆرۆی دەکرد.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this