
شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەمنزیكانە شاندی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی رێكکەوتن لە نێوان حكومەت هەرێم عێراق دەچێتە بەغدا لەگەڵ بەرپرسان كۆدەبنەوە.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا شاندی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی بەغدا دەكەن بۆ، ئەوەی شاند بڕواتە بەغدا، بەڵام بڕیار وایە بەمنزیكانە شاندی هەرێمی بچێتە بەغدا.
وتیشی :”هەركات بەغدا بانگهێشتی شاندی هەرێمی كوردستانی كرد بە دڵنیاوە شاندەكە بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەبێت و ئەو كاتەش لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێكکەوتن لەسەر شایستە داراییەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەری هەیە ئەمجارە سەرەتا شاندێكی تەكنیكی بەر لە شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێم بچێتە بەغدا دواتر شاندی باڵاكە بڕوات، لە دواین كۆبوونەوەش بڕیاردرا كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت و لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش و گشتگیر ساز دەكرێت.
بەپێی زانیارەكانی SNN ئەو شاندە تەكنیكەی كە دەچێت پێكدێت لە هەریەكە لە ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ، چەند بەرپرسێكی تر لە وەزارەتەکانی دارایی و پلاندان دەبن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئهنجامى ئۆپراسیۆنهكهى خانهقین ئاشکرا کرا
2020-07-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17