رێژەی تووشبون بە كۆرۆنا لە هەرێم %50 كەمیكردووە

0
162

SNN- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە دوو هەفتەی رابردوو بەروارد بە  مانگی رابردوو رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا %50 كەمی کردووە، هۆكارەكەشی ئاشکرادەکات.

د. خاڵس قادر، بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە SNNی راگەیاند لە 10 هەفتەی رابردوو حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و بەڵام ئەمە بە واتای تەواو بوونی كۆرۆنا نایەت، بەڵكو مەترسی دووبارە بەرزبوونەوەی رێژەکە هێشتا ماوە.
وتیشی: كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، یەكێك لە هۆكارەكان پابەندبوونی هاووڵاتیان بوو بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و هۆكاری دووهەمیش داخستنی دەرگاكانی خوێندنگاكان بوو.
ئەوەشی خستە روو: پارێزگای هەڵەبجە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێم لەرووی ژمارەی تووشبوونەوە باشترینە و کەمترین رێژە تۆماردەکات.

دواتر هەولێر و سلێمانی و دواتریش پارێزگای دهۆك، بەڵام ئێستا وەكو پێشتر نییە هەر جارەوە پارێزگایەك بەرزترین رێژەی تێدا تۆمار بكرێت لەم قۆناغەدا سەرجەم پارێزگاكان رێژەی تووشبوانیان زۆر لە یەكترەوە نزیكە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this