وێنە:له‌ خولی پله‌ یه‌كی عێراق یانەی خاک بردنەوە تۆمار دەکات

0
65
دیمەنێک لە خولی پلە یەکی عێراق

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( پێنجشه‌ممه‌) له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی  یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی  عێراق ، سێ یاری به‌ڕێوه‌چوون، تێیدا یانەی خاک و سۆلاڤی نوێ و باباگوڕگوڕ بردنەوەیان تۆمارکرد .

له‌ یاری یه‌كه‌مدا و له‌ سه‌ر یاریگای خۆی یانه‌ی خاك  رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاشتی ( داقوق)بووەوە‌ ، یارییه‌كه‌ش به‌  بردنه‌وه‌ی  یانه‌ی خاك به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتاییهات ، كه‌ یاریزان ( حه‌سه‌ن ئاراس ) له‌ خوله‌كه‌ی (3+90 ) تۆماریكرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی  خاک كۆی خاڵه‌كانی بوون به‌ شه‌ش خاڵ.

له‌ یارییه‌كی تری هه‌مان گه‌ڕدا،  له‌ یاریگای گازی باكوور یانه‌ی ( دووز) رووبه‌ڕووی  یانه‌ی له‌یلان بووه‌وەو یارییه‌كه‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی دووز به‌ ئه‌نجامی ( 1- سفر ) ته‌واوبوو .

له‌ یاری سێیه‌مدا و له‌ یاریگای  باباگوڕگوڕ وا بڕیاربوو یانه‌ی پێشه‌وا و قه‌ڵعه‌ رووبه‌ڕووی یەكتر ببنه‌وه‌ ، به‌ڵام تیپی قه‌ڵعه‌ ئامادەی یاریەکە‌ نه‌بوو.

ئه‌نجامه‌كانی تر:

یانه‌ی باباگوڕگوڕ × یانه‌ی كه‌یوان 3-1 گۆڵ

یانه‌ی سۆلاڤی نوێ × یانه‌ی ئه‌خا 4- 1 گۆڵ

جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ خوله‌كه‌ به‌ به‌شداری   18یانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و دابه‌شبوون سه‌ر سێ گرووپدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this