
پەرلەمانی فەرەنسا
SNN
پرۆژە پێشنیازی پەسەندکردنی سەربەخۆیی قەرەباغ لەلایەن فراکسیۆنی کۆماریی راستڕەو لە پەرلەمانی فەرەنسا، دووەم گەورەترین فراکسیۆنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسایە، پێشکەشی پەرلەمان کرا و بە 3 دەنگی دژ و بە 188 دەنگی بەڵێ سەربەخۆیی قەرەباغ پەسەند کرا.
ئۆلیڤەر فاوری پەرلەمانتاری سۆسیالیست رایگەیاند:”ئێمە لەو بڕوایەدا نین، کە بەهۆی باڵادەستیی رووسیاوە و لە دوای رێککەوتنی ئاگربەست، چارەسەریەکی هەمیشەیی بۆ کێشەى قەرەباغ بەدی بێت”, ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی 25ی تشرینی دووەمی 2020 لە سیناتی فەرەنسا (ئەنجوومەنی باڵا) بڕیاری سەربەخۆیی قەرەباغ پەسەند کرابوو.
قەرەباغ لە ساڵی 1988 تاوەکو 1994 گۆڕەپانی شەڕێکی گەورە بوو لە نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان دا. لە دوای ماوەیەک لە راوەستانی شەڕ دووبارە لە 2020دا ئازربایجان بە پشتیوانی تورکیا دەستی بە شەڕێکی نوێ لە قەرەباغ کرد و لە ماوەى 6 هەفتە هەزاران کەس کوژران و برینداربوون و ئازەربایجان بەشێک لە ناوچەکەى داگیرکرد, لە رۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2020دا و لە ژێر فشاری کرملیندا، ئەرمینیا تووشی شکست کرا و ئاگربەستێکی پێ واژۆ کرا، کە بووە هۆی لەدەستدانی چەندین شار و ناوچە.
هەواڵی زیاتر
-
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی سبەی ریاڵ بیتس
2020-09-25 -
ڤیدیۆ: جێف بیزۆس یەکەم ژن دەنێرێتە سەر مانگ
2020-12-06
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
پیانیچ ناتوانێت کومان رازی بکات
2021-01-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17