جۆو بایدن: ناهێڵین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

0
266

SNN

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: ئیدارەکەم هەرگیز رێگەنادات بەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئیدارەی ترەمپیش هەڵەیکرد بەوەی لە رێککەوتنی ناوەکی لەگەل ئێران کشایەوە.

جۆو بایدن لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاند: ئیدارەی ترەمپ بە کشانەوەی لە رێککەوتنی ناوەکی، ئێرانی نزیککردەوە لەوەی چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، ئێمە نابێت رێگە بەو کارە بدەین”.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا بایدن سەبارەت بە سیاسەتەکانی ناوخۆی ئەمریکای ترەمپ وتی: “ئەو سیاسەتانە جێگەی نیگەرانین، من نیگەرانم لە تێڕوانینی جیهان لەبەرامبەر ئەمریکادا”.

لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ روسیا و چین و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، بایدن وتی: “ئەمریکا بە تەنیا ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسانەدا بکات، پێویستە بەشێکبین لە کۆمەڵەیەکی گەورەتر”.

نیگەرانییەکانی بایدن لەبارەی ئێرانەوە دوای ئەوەدێت محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەمریکا نیازپاکی نیشاندەدات کە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی، ئەگەرچی ئێران جارێکی دیکە دانوستان لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو رێککەوتنەوە ناکات”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this