یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق  له‌ ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ لقی  شاره‌كان پاشەگەزبووەتەوە

0
82
نەوزاد قادر

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كه‌ركوك بۆ چه‌ند رۆژێك دواخرا ،هۆكاره‌كه‌شی  شایسته‌ داراییه‌كانی ناوبژیوانانی خوله‌كه‌ بوو .

نه‌وزاد قادر سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق وتی:” پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كه‌ ده‌سته‌ی ئاساییاكردنه‌وه‌ی  یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بوو  كرێی ناوبژیوانانی خولی پله‌ یه‌كی عێراق  له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، بەڵام پاشەگەزبووەتەوە.

هه‌روه‌ها وتی:” وه‌كو یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك یانه‌كانمان ئاگاداركرده‌وه‌ و گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌مان ئه‌نجامدا ، به‌ڵام دواتر ده‌سته‌كه‌ ئاگاداری كردینه‌وه‌ كه‌ ناتوانن كرێی ناوبژیوانانی خوله‌كه‌ دابین بكه‌ن “.

وتیشی:” ئه‌م بڕیاره‌ ناچاریكردین خوله‌كه‌ رابگرین و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی یانه‌ به‌شداربووه‌كان بزانین سه‌باره‌ت بە له‌ ئه‌ستۆگرتنی كرێی ناوبژیوانانی خوله‌كه‌ “.

سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” بریاردرا كرێی ناوبژیوانان بكرێته‌ 250 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یارییه‌ك و هه‌ردوو تیپی ركابه‌ر له‌ ئه‌ستۆی ده‌گرن “.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ 18 یانه‌ به‌شداری خولی پله‌ یه‌كی كه‌ركوك ده‌كه‌ن و دابه‌كراونه‌ته‌ سه‌ر سێ گروپ و ركابه‌رییه‌كانیان به‌ شێوازی خول له‌ یه‌ك قۆناغدا به‌رێوه‌ده‌چێت .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this