
یەکێک لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژە بەوەدەكات: لە ماوەی 11 مانگی ڕابرووی ئەمساڵدا 832 كۆمپانیا لە بوارەی جیاوازەكاندا خۆیان تۆماركردووە لەو ژمارەیەش تەنیا 17 كۆمپانیایان كۆمپانیای بیانین، قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی كۆرۆناش كاریگەری لەسەر كاری كۆمپانیا كردووە.
فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەردەوامی قەیرانی دارایی لە وڵاتانی جیهان كاریگەری خراپی لەسەر كاری كۆمپانیاكردووە، بە هەمان شێوەیەش لە هەرێمی كوردستان كاریگەریگەی جێهێشتووە، بەڵام هێشتا ئامارەكان جێگای دڵخۆشی ئێمەن كە بتوانین مۆڵەتی زیاتر بە كۆمپانیای جیاواز بدەین لە بواری بازرگانی و پیشەسازی كاری خۆیان بكەن و هەلی كار بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بڕەخسێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە گوێرەی ئەو ئامارەی كە لەبەردەستماندایە لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا تا سەرەتای ئەم مانگە 832 كۆمپانیا لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ناوی خۆیان تۆماركردووە و مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوە، لەو ژمارەیەش 17 كۆمپانیایان یان بیانی بوون یاخود لقی كۆمپانیای بیانی بوون و داوای مۆڵەتیان كردووە بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان.
وتەبێژەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆمپانیایانەی كە ئەمساڵ ناویان تۆماركراوە و مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوە لە بواری پیشەسازی و بازرگانی و هاوردە و هەناردە كار دەكەن ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارو ڕێنماییانەی كە بۆ كاری كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان دیاریكراوە، بۆیە بە شێوەیەكی گشتی پێدانی مۆڵەت بەو 832 كۆمپانیایە هاوكارێكی باشی حكومەت دەبن لە دۆزینەوە و ڕەخساندنی هەلیكار بۆ سەدانی هاووڵاتی بێكاری ئەم هەرێمە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17