دادگای عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی چارەسەر دەکات

0
81
رەعد حەمودی و سەرمەد عەبدولئیلا

SNN Sport

دادگای عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی پووچه‌ڵكرده‌وه‌ و بڕیارێكی كۆتایی ده‌ركرد به‌ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی و دانانی ره‌عد حه‌مودی به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق وێنه‌یەكیان له‌ بڕیاری دادگا ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ بڕیارێكی ده‌ركردووه‌ به‌ جێگیركردنی ره‌عد حه‌مودی  به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی  ره‌تیكردبووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای له‌ سه‌ر عێراق كردبوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی  شارەزا کە میدیا عێراقییەکان لێدوانەکانیان بڵاوکردووەتەوە وتی:”ره‌عد حه‌مودی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به‌كارده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی ئۆڵۆمپی تا كاتی هه‌ڵبژاردنی نوێ ، ئه‌مه‌و دادگا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیارێكی ده‌ركردبوو به‌ راگرتنی كاركردن به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.

ئه‌مه‌و جه‌زائر سهلانی به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی وتبووی:”ته‌نیا رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ و خۆبه‌دوورگرتن لە سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان  له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی  له‌ سه‌ر عێراق ، ئه‌ویش ده‌رچوونی بڕیارێكی دادگایه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق دانپێنراوی نێوده‌وڵه‌تی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this