وێنه:یارییه‌كانى خولى تازه‌پێگه‌یشتووان ده‌ستى پێكردوو ئاشتى و پێشمه‌رگه یه‌كسان ده‌بن و سیروانى نوێ براوە بوو

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
كێبڕكێكانى وه‌رزى نوێى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه نایابه‌كانى كوردستان ده‌ستى پێكردوو له پارێزگاى سلێمانی سێ یارى به‌ڕێوه‌چوو،له‌یاریگاى خۆی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى میواندارى سلێمانى هاوشارى كردوو لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوون.
له‌خوله‌كى 7 گێمی یه‌كه‌م كارزان ماجد گۆڵی یه‌كه‌مى سلێمانى میوانی تۆمار كرد، به‌ڵام به‌هۆى فشاره‌كانی یاریزانانى پێشمه‌رگه‌وه توانییان له خوله‌كی 30دا به‌لێدان سزا كامۆ به‌كر گۆڵی به‌رامبه‌رى یاریه‌كه تۆمار بكاته‌وه.
گێمى دووەم سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین هێرشی هه‌ردوو یانە به‌تایبه‌تیش پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، به‌ڵام یاریه‌كه گۆڵیترى به‌خۆیه‌وه نه‌بینی و له كۆتاییدا به‌گۆڵێك و خاڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایى هات.
هه‌ر له‌شارى سلێمانى و له یاریهكیترى ئه‌مرۆدا یانه‌ى ئاشتى له یاریگاى خۆى میواندارى شۆڕیجهى كه‌ركوكى كرد.
گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا باشتر بینران به هێرشكردن ده‌ستیان به یارى كردوو چه‌ندین هه‌لى تۆماركردنی گۆڵیشیان بۆ هه‌ڵكه‌وت، به‌ڵام گۆڵپارێزی یانه‌ى میوان رێگربوو له‌سه‌رجه‌م هێرشه‌كان.
گێمى دووه‌م یانه‌ى ئاشتى به‌هه‌مان ئاست دەركهوتهوه، به‌ڵام یانه‌ی میوان ده‌ستپێشخه‌رى گۆڵی كردوو له خوله‌كى 61 چالاك سه‌ركه‌وت گۆڵى یه‌كه‌مى شۆڕیجهى تۆمار كرد.
به‌هۆى فشاره‌كانى یاریزانانى ئاشتییه‌وه توانییان له خوله‌كى 77خۆژی شكور گۆڵی به‌رامبه‌ری یاریه‌كه تۆمار بكاته‌وه هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه كۆتاى هات.
له سێیه‌م یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا یانه‌ى سیروانی نوێ له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى بووه میوانى رزگارى.
هه‌رچه‌نده یاریه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى بوو، به‌ڵام یانه‌ی میوان توانى سێ خاڵى گرنگى یاریه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌ره‌تا و له گێمى یه‌كه‌م یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام گێمى دووه‌م یانه‌ى میوان توانى به دوو گۆڵ وه‌ڵامی یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا بداته‌وه تافیكهى كۆتاىی یاریه‌كه‌ش ئه‌نجامه‌كه به‌و شێوه‌یه مایه‌وه و تازه‌پێگه‌یشتووانی سیروانى نوێ سێ خاڵى گرنگى به‌ده‌ستهێنا.
یاریه‌كانى خولى نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه نایابه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى 16یانه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت كه یانه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17