روسیا: گرفتێکی ئەوتۆمان لەگەڵ تورکیادا نییە

0
107

SNN

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند وڵاتەکەی گرفتێکی ئەوتۆی لەگەڵ تورکیادا نییە، دەشڵێت: “پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بنیادنراوە”.

سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند: ئەگەرچی روسیا و تورکیا لەسەر هەموو پرسێک کۆکنین بەڵام هیچ دوو وڵاتێک ناکرێت لەسەر هەموو بابەتەکان هاوڕابن، جیاوازی لە نێوانیاندا هەر دەبێت.

وتیشیی: “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی یەکتر پاراستووە، ئێمە بە بەهای ملیۆنان دۆلار پڕۆژەی هاوبەشمان هەیە لە بواری وزە و سەربازیدا، پلانیشمان هەیە لە کاروبارەکانی سیاسەتی دەرەوەماندا هەماهەنگی زیاتربکەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this