عێراق بە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی ئاسیا و ئەوروپا پێکەوە دەبەستێتەوە

0
450

SNN

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنی رێگای نێودەوڵەتی ئاوی و وشکانی بەوەش هەردوو کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا پێکەوە دەبەستێتەوە.

ناسر حسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی عێراق، رایگەیاند: ” عێراق دەبێتە چەقی پرۆژەی رێگای “ئاوریشم” كە رێگەیەكی بازرگانییە و بە زۆر وڵاتدا تێپدەپەڕێت”.

وتیشی: ” لە ئەگەری تەواوكردنی بەندەری فاو و واژۆكردنی گرێبەستی پرۆژەكەدا لە رۆژانی داهاتوو و لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار، عێراق دەبێتە بەشێك لەو رێگەیە، كە چین كاری لەسەردەكات بۆ بەستنەوەی ئاسیا بە ئەوروپاوە، بەندەری فاو بە توركیاوە گرێدەدات و هێڵێكی پەیوەندی لە چینەوە بۆ پاكستان بەرەو بەندەری فاو بنیاددەنرێت لەرێگەی دەریاییەوە، دواتریش بە شەمەندەفەر بەرەو ئەوروپا دەچێت”.

رونیشیكردەوە ئەو پرۆژەیە دەبێتە هۆی رەخساندنی هەزاران هەلی كار بۆ وڵات و داهاتەكانی نەوت هاوسەنگ دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی پەیوەستە بە بەندەری فاو كە بەندەرێكی مەزنە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this