وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی هاوردەکردنی جۆ روونکردنەوە دەدات

0
294

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رەتیکردەوە، جۆ لە سوریاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکات و دەشڵێت، ئەو جۆیەی لە دەروازەیەکی نافەرمییەوە هاوردەکرابوو دەستی بەسەرداگیراوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 11ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، وەڵامی دوو پەرلەمانیاری عێراق دەداتەوە سەبارەت بە هاوردەکردنی جۆ لە سوریاوە و رایدەگەیەنێت: ” وەزارەتەکە هاوردەكردنی گەنم و جۆی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەیە و لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران”.

سەبارەت بە هەواڵی هاوردەکردنی جۆ لە دەروازەی ئەبو وەلید، وەزارەتەکە رایگەیاندووە، ” خاڵی سنوری ئەبو وەلید دەروازەیەكی نافەرمییە، وەزارەتمان دوای ئەوەی زانیاری تەواوی دەستكەوت بەدواداچوونی وردمان دەستپێكرد، بەهاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان توانیمان رێگری بكەین لە هاوردە و داخڵ بوونی  بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بەڵگەی سەلمێنراوی رێگری لەبەردەستە”.

سەبارەت بە نامەی هەردوو بەڕێزان پەرلەمانتارانی عێراق، دكتۆر غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین تایبەت بە هاوردەكردنی جۆ لە سوریاوە ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەردەم رای گشتی و بەڕێزان:

ئەوەش خراوەتەڕوو، ” حكومەتی عێراق تەنها گەنم لە جوتیارانی كوردستان وەردەگرێت، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی وەك جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق جۆو  گەنمەشامیش وەربگیرێت”.

راشیگەیاندووە: “لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق بۆ ئەوەی ئەمساڵ هیچ جیاوازیەك نەكرێت لەنێوان جوتیارانی كوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندووە، “هەندێك لەو شتانەی دەوروژێنرێن زیان بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت لە شێوازی مامەڵەكردن و وەرگرتنی گەنمەكەیان  لەلایەن حكومەتی عێراق”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت هەردوو پەرلەمانتار غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین رایانگەیاندبوو، لە دەروازەی ئەبو وەلیدەوە جۆ لە سوریاوە هاوردەی هەرێم دەکرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this