هەموو خولەکێک هازارد 72 یۆرۆ لەسەر ریاڵ مەدرید کەوتووە

0
314
ئیدن هازارد و پێرێز

SNN Sport

دوای ساڵ و نیوێک لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە،  لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە، گرێبەستی ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید تا ئێستا بە شکست ناودەبرێت، ئەمەش بەهۆی زۆری پێکانەکان و دەرنەکەوتنی بە ئاستێکی بەرز.

رۆژنامەی ئاس لە رووی داراییەو ئەم مامەڵەیە شیدەکاتەوە، کە بارگرانییەکی قورسە لەسەر خەزێنەی یانەی ریاڵ مەدرید کە گواستنەوەی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی تێچووە.

هازارد پێش چەند رۆژێک تووشی نۆیەم پێکان بوو، کە تێیدا یەکێک لە پێکانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو تا ئێستا ژمارەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید زۆر لاوازن،لە 28 یاری کە تێیدا بەشداری کردووە،تەنیا 1680  خولەک یاری کردووە،توانیویەتی تەنیا 3 گۆڵ بکات و 7 پاسی یەکلاکەرەوەی هەبووە.

گرێبەستی هازارد بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ مووچەی 18  مانگی، 134.4 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەکە کەوتووە، واتە  نرخەکەی بۆ هەر خولەکێک  72.258  یۆرۆ بووە.

هەروەها بۆ هەر یارییەک ئەو یاریزانە ئەنجامی داوە، 4.8 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ریاڵ مەدرید کەوتووە، هەموو گۆڵێکی 44.8، ملیۆن یۆرۆ کەوتووە،هەموو پاسێکی گۆڵی 19.2 ملیۆن یۆرۆ کەوتووە.

هازارد مووچەیەکی ساڵانەی 24 ملیۆن یۆرۆی لە ئێستادا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید وەردەگرێت.

لە لایەکی ترەوە، ریاڵ مەدرید بە هۆی کۆرۆناوە مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی لە %10 کەمکردووەتەوە،ئەگەر وەرزەکەش تەواو نەکرا بۆ لە %20 کەمیدەکاتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this