گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 5/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
316
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (5/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • بۆ ئەوەی ئاهەنگەکە بەردەوام بێت.
  • بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ و بە بێ ئەوەی لە کۆتا 3یاریدا گۆڵی لێ بکرێت، دەیەوێت بە هەنگاوێکی تۆکمەترەوە بەردەوام بێ.
  • میسی و تیرشتیگن و کۆتینیۆ دژی قادش دەگەڕێنەوە، دوای ئەوەی لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکان پشوویان پێدرا.
  • ریاڵ مەدرید رووبەڕووی سڤییا دەبێتەوە و زیدان یاری بۆ داهاتووی خۆی دەکات.
  • ریاڵ مەدرید بە بێ رامۆس یاریەکەی ئەنجام دەدات و ئەو یاریزانە سەفەری سڤییای نەکرد.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بۆ پێلی بڕۆ.
  • دوای پشوودانی ، میسی دەگەڕێتەوە و ئامادەیە بۆ شکاندنی ژمارەکەی پێلی و گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 643 لەگەڵ یەک یانەدا، کە تا ئێستا  میسی 643 گۆڵی کردووە.
  • زیدان:” من هیچ کات هەستم بە بێزاری نەکردووە،تەنانەت کاتێک راهێنەریش بووم”.

مارکا:

  • زیدان:” من خۆم بە دەستلێنەدراو نابینم”.
  • “با دڵنیاییەوە ئەمە بەرەو پێشەوە ببەین”.
  • راکیتچ:” دەزانین ریاڵ مەدرید دەتوانێت چی بکات”.
  • ریاڵ مەدرید لە ئەندەلوس دەبێتە میوانی یانەی سڤییا و لە 31ی تشرینی یەکەمەوە یانەی شاهانە نەیتوانیوە بردنەوە تۆماربکات.
  • دژی ڤەلەد وەلید سوارێز دەگەڕێتەوە و کێشەی گۆڵ نەکردن چارەسەر دەکات.

ئاس:

  • زیدان:”هەست بە هێز دەکەم، بەڵام دەشزانم لە کوێم”.
  • سەربازەکانی زیدان رووبەڕووی یەکەم یاری کۆتایی دەبنەوە بەرامبەر بە سڤییاو دواتر دژی مونشنگلادباخ و ئاتلەتیکۆمەدرید.
  • رامۆس هەرچەندە لەگەڵ یانەکە راهێنانی کرد، بەڵام سەفەری سڤییای نەکرد،ماریانۆ دیاز و یۆڤیچیش لە دەرەوەی لیستەکە بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this