بەچەند مەرجێك بەشە ناوخۆییەکانی هەڵەبجە دەکرێنەوە

0
83

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای زیاتر لە دوو مانگ دەستپێكردنی خوێندن لە پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و بە فشاری خوێندكارانی دەرەوەی دانیشتووی هەڵەبجە، بە گوێرەی چەند مەرجێك سبەینێ‌ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بەشەناوخۆیی خوێندكاران، هاوكات بۆ وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی خوێندكارانی پارالێڵ بڕی 300 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئەردەڵان ڕەمەزان، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە پرۆسەی خوێندن لە پەیمانگاكەماندا دەستپێكردووەتەوە بەڵام بە بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و هەروەها ڕاگری پەیمانگا دابەشكردنی بەشەناوخۆیی خوێندكاران وەستاندبوو، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناو پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان، بەڵام ئەمە بارگرانییەكی زۆری بۆ ئەو خوێندكارانە دروستكردبوو كە لەدەرەوەی هەڵەبجە هاتونەتە پەیمانگاكەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەمەبەستی چارەسەركردنی دۆخی ئەو خوێندكارانەی كە بەهۆی نەبوونی بەشەناوخۆیی گرفتیان بۆ دروستبووە، بڕیارماندا كە سبەی یەكشەممە دەستبكەین بە دابەشكردنی بەشی ناوخۆیی ئەوەش بەگوێرەی چەند مەرجێك، بەجۆرێك بەشی ناوخۆیی لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە تا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە كراوەدەبێت، ڕۆژەكانی دیكە بەشی ناوخۆی دادەخرێن، هاوكات خوێندكارانی پارالێڵ لەكاتی وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی پێویستە پسوڵەیەك لە هۆبەی داری كۆلێج ببڕن بەبڕی 300 هەزار دینار.

لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا خوێندكارانی دانیشتوی ناحییەكانی سیروان، خورماڵ، بیارە و هەروەها قەزای سەیدسادق ناتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی چونكە ئەوان شوێنی نیشتەجێبوونیان نزیكە و دەكرێت هاتوچۆ بكەن، بۆ ئەومەبەستەش پێویستە خوێندكاران بۆ وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە و كارتی زانیاری و فۆرمی خۆراك كۆدی ئاسایش دوو وێنەی معاملات پشتگیری تۆمارگەی كۆلێج لەگەڵ خۆیان بهێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this