
ئامادەکردنی ڤاکسینی سپۆتنیک V
SNN
ژنە پزیشکێکی رووسی ئەو کەسانە دەستنیشاندەکات کە نابێت پێکوتەی دژە کۆرۆنایان پێبدرێت و دەڵێت: “ئەوانەی بەهۆی سەرماوە نەخۆش کەوتوون و ڤاکسینێکیان لێدراوە نابێت جارێ لێیان بدرێت هاوکات ئەوانەشی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە هەر نابێت پێکوتەی دژە کۆرۆنا وەربگرن”.
ناتالیا چیندریایڤا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی مۆسکۆ رایگەیاندووە “پێش لێدانی ڤاکسینەکە دەبێت پشکنین بۆ وەرگرەکە بکرێت، دەبێت لێی بپرسین چ نەخۆشییەکی دیکەی هەیە”.
دەشڵێت: “گەر کەسەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت یان وەرەمێک لە جەستەی هەبووە و چارەسەری کیمیاوی وەرگرێت رێگەی پێنادەین بکوترێت”.
ناتالیا چیندریایڤا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی مۆسکۆ دەشڵێت: “گەر وەرگرەکە بناڵێنێت بە دەست هەناسە تووندیی زۆرەوە، پێیدەڵێین خۆی چاک بکاتەوە ئینجا بێت بۆ کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
وتیشی: “ئەو کەسانەی پێشتر ڤاکسینی دژە سەرمایان لێدراوە، دەبێت دوو بۆ چوار هەفتە چاوەڕێ بکەن پاشان بێنەوە بۆ لێدانی پێکوتەی کۆرۆنا”.
راشیگەیاند کە یاسای لێدانی ڤاکسینەکە تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان لەنێوان 18 – 60 ساڵدایە.
ئه‌مڕۆ له مۆسكۆ هه‌ڵمه‌تی كوتان له‌دژی كۆرۆنا به ڤاكسینی (سپۆتنیك V) له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش 70 بنكه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه كراوه‌ته‌وه و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش 100 بنكه‌ی دیكه ده‌كرێنه‌وه.
له‌قۆناغی یه‌كه‌م كوتانه‌كه به ڤاكسینی (سپۆتنیك V )ده‌بێت كه تایبه‌ت كراوه به‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌بواره‌كانی فێركردن و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییەکان كار ده‌كه‌ن و 5000 کەسیش خۆیان ناونووس کردووە پێکوتەکە وەربگرن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه‌ره‌نتین كرا
2020-05-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17