لایەنگرانی نەجمەدین کەریم لیستێک رادەگەیەنن؛ خانەوادەکەشی بێبەری خۆیان نیشاندەدەن

0
849

SNN- بریار محەمەد

 لەسەر بازنەی کەرکوک، لیستێکی هەڵبژاردن بەناوی “د.نەجمەدین کەریم” پارێزگاری پێشووی کەرکوکەوە راگەیەندرا، خانەوادەی نەجمەدین کەریمیش دەڵێن: ئەو لیستە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.

كاروخ سەید رزگار سەرۆكی لیستەکە، کە خۆیان بە لایەنگرانی د. نەجمەدین کەریم ناودەبەن، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیستەکەی راگەیاند و وتیشی: ئێمە وەكو رەوتێكی سیاسیی  خۆمان ئامادە كردووە  بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی  عێراق و هەموو شتێكمان  ئامادەیە و كەسایەتی سیاسی بەناوبانگ پشتیوانمان دەكەن .

وتیشی: خەڵكی كەركوک داوامان لێدەكەن بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا بكەین و ئێمە لەسەر داخوازی ئەوان بریارمانداوە بەشداری لە پرۆسەكەدا بكەین، لەبەر ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان  ماویەتی بۆیە هێشتا بڕیارمان نەداوە ناوی لیستەكەمان چی بێت و لە چەند كاندیدیش پێكبێت .

لەدوای ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە، بنەماڵەی نەجمەدین کەریم روونیانکردەوە: ‌ھەندێك كەس ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستكردنی گروپ و حزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێنن، “كۆچكردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە”.

بنەماڵەکەی داوا لە هەموو لایەك دەکەن، “پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو وناوبانگی دکتۆر  نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو وناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this