لێدوانی دژ بەیەک لەسەر رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دا هەیە

0
617
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNNعەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵیت “هەرێم و بەغدا لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 گەیشتوونەتە رێككەوتن” ئەندامانی لیژنەی دارایی-ش دەڵێن “بێئاگاین لەو رێككەوتنە”.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی لەسەردەمی (عادل عەبدولمەهدی) لەنێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق واأو کرا، لەگەڵ حكومەتی ئێستای عێراقیش هەمان رێككەوتن دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە ناوەڕۆكەكەی بریتییە لە ڕادەستكردنی رۆژانەی 250 هەزار بەرمیل نەوت و لە%50ی داهاتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم  بەبەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەو ڕێككەوتنەی پێشوو گەیشتوونە بڕیاری كۆتایی و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بۆ پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ناكرێت، بۆ رۆژی سێشەممە دواخراوە و پێدەچێت هەر سێشەممەش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسند بكرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە چاوەڕێی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراقین لەلایەن پەرلەمانەوە، هەركات لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بكرێت، ئەوا دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی دەكەن.

میرزا وتی: “ئەوەشی تا ئێستا قسەوباسی لێوە دەكرێت، ئەوەیە كە باس لەوە دەكرێت پرۆژەیاساكە بە 140 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە، بە دڵنیایشەوە كورتهێنانی تێدایە، بەڵام نازانین كورتهێنان بەچەند دیاریكراوە، هەروەك ناشزانین نرخی بەرمیلێك نەوت بەچەند خەمێڵندراوە، بۆیە چاوەڕێدەكەین بۆ ئەوەی لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی پەرلەمان بكرێت کە سەرەتا لە لینژنەكەی ئێمە گفتوگۆی دەكات و دواتر لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ دەكرێت”.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ SNNبێئاگایی خۆی لە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، ئەو لێدوانانەی كە لەلایەن بڕیاردەی لیژنەی دارایی بڵاوكراونەتەوە پێدەچێت ڕاستی تێدا بێت بەو پێیەی ئەوان وەك پارتی لەدەسەڵاتدان و زانیارییان هەبێت لەسەر وردەكارییەكان، دەشكرێت رێككەوتن نەهاتبێتە ئاراوە، بۆیە چاوەڕێی رۆژانی داهاتوو دەكەین بزانین دۆخەكە بەكوێ‌ دەگات.

وتیشی: “وەک جەمال کۆچەر کە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقم، بێئاگام لەو رێککەوتنەی باسی لێوە دەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this