هەولێر.. لێپرسینەوە لە چەکی بێمۆڵەت کەمبووەتەوە

0
376

SNN- بریار محەمەد

لە ماوەی رابردوودا چەندین رووداوی کوشتن و خۆکوشتن لە هەولێر تۆمارکراون، کە بە گوێرەی توێژەرانی کۆمەڵایەتی، یەکێک لە هۆکارەکانی بۆ هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەگەڕێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی هەرێمیش نایشارێتەوە، هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت کەمکردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆنا و دۆخی تەندروستییەوە هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە هەموو شارەکانی هەرێم بە سستی بەڕێوەچوون.

دەبێت سەرەتا لە سنوورەکانەوە رێگری لە داخڵبوونی چەک بکرێت

رائید كارزان ئەمیر غەفوری، رایگەیاند: “پلانمان هەیە لە ساڵی داهاتووەوە هەڵمەتی فراوانتر بۆ داماڵینی چەک بەڕێوەببەین، ئەمجارە هەڵدەدەین سەرەتا لە سنوورەكانەوە رێگری لە داخڵبوونی چەکی بێ مۆڵەت بکەین، دواتر لەناو شارەکاندا لێپرسینەوە دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیانیش هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بن”.
لای خۆشیەوە  ئارام سەردار توێژەری كۆمەڵایەتی هۆكاری سەرەكی رووداوەكانی كوشت بۆ هەبوونی چەك لەدەستی هاووڵایان دەگەڕێنێتەوە: هۆكارێكی تریش بۆ كەمبوونەوەی ئاستی هۆشیاری تاك دەگەڕێتەوە كە پێشتر تاكەكانی كۆمەڵگا زیاتر هۆشیار بوون لە ئێستادا ئێستا ئەو هۆشیارە كەمتربووەتەوە بۆیە رووداوەكان زۆر زیاتر بووە بەتایبەتیش رووداوەكانی كوشتن .

خراپی دۆخی دەروونی وایکردووە ئەو کەسانە پە بۆ بەکارهێنانی چەک ببەن

وتیشی: هۆکارێکی دیکە بۆ نەبوونی شیرازەی خێزان دەگەڕێتەوە، خراپی باری دەروونی هاووڵاتییانیش بەتایبەتی بەهۆی خراپی بژێوی ژیانیانەوە هۆکارێکی دیکەی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتنە.ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە هەموومان پێکەوە بە هاوکاری مامۆستایانی ئاینی و مامۆستای خوێندنگاکان و دەزگاكانی راگەیاندن كار بكەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، تا لە داهاتوو بتوانین نەوەیەكی باش و تەندروست و دوور لە توندوتیژی بەرهەم بهێنین و ئەو گەنج و هەرزەكارانەی ئێستاش هەنگاو بەرەو باشتر بنێن .

لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا  12كەس لە ئەنجامی تەقەكردن و شەڕە چەقۆ لە هەرێمی كوردستان كوژراون، بەتەنهاش لەماوەی  چوار رۆژ لە شاری هەولێر لە ئەنجامی چەند رووداوێكی تەقەكردن 4 كەس كوژراون و 6 كەسیش برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this