وێنه:یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتیى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یاریزانانى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
له‌شارى سلێمانى یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتیى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كراوه‌ی یاریزانانى یانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى سلێمانى یه‌كه‌مین چالاكى خۆی ئه‌نجامدا كه یاریزانانى یانه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى تێیدا به‌شداربوون.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه یاریزانان له‌سه‌ر تراكه‌كانى زانكۆى سلێمانى ركابه‌رییان تێدا ده‌كرد، ركابه‌رییه‌كى به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینى، چونكه چه‌ندین یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌شداربوون.
ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ پێنج یارى پێشكه‌وتووانى كوڕان كه بریتی بوون له(راكردنى 100م ، بازى به‌رز، سێباز- یه‌ك باز، راكردنی 800م)، هه‌روه‌ها بۆ پێشكه‌وتووانى كچان یارییه‌كانى (100م به‌ربه‌ست، راكردنی 100م ، 200م ، 400م ،800م- هه‌ڵدانى رم و هه‌ڵدانى قورسایی، بازى به‌رز- به‌ریدی 100×400م، یه‌ك باز ، سێ باز) ئه‌نجام دران.
یاریزانانى یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ توانییان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا زۆرترین مه‌دالیاى زێر به‌ده‌ست بهێنن.
شاخه‌وان عه‌لى سه‌رۆكی یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” ئامانج له‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ به‌رده‌وامبوونمان بوو له چالاكییه‌كانى یه‌كێتیی گۆڕهپانو مه‌یدانى سلێمانى، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانم بڵێم به‌هۆى دۆخى كۆرۆنا و قه‌یرانى داراییه‌وه وه‌رزش له كوردستان زۆر زۆر دواكه‌وت و كاریگه‌رى زۆر له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ى ئێمه‌ش هه‌بوو، ئێمه كۆمه‌ڵێك راهێنه‌رى به‌ئه‌زموون و یاریزانى ئاست به‌رزمان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق هه‌یه ئامانجێكی تر‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش بوو”.
وتیشی:” به‌داخه‌وه زۆربه‌ى یانه‌كانمان گرنگی به یارییه تاكه‌كان ناده‌ن به‌تایبه‌تیش یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان، بۆیه ده‌مانه‌وێت پێیان بڵێین كه یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له شارى سلێمانى تائێستاش زیندووه و ئیشه‌ڵا به‌ره‌و پێشتریش ده‌چێت”.
شارى سلێمانى به‌یه‌كێك له پارێزگا گرنگه‌كانی عێراق داده‌نرێت له‌یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه توانیویه‌تى ماوه‌ى 19ساڵ نازناوى پێشكه‌وتووانى كچان له شارەکە بهێڵێته‌وه، جگه له‌وه‌ى چه‌ندین یاریزانى ئه‌م شاره له ریزى هه‌ڵبژارده جۆرا و جۆره‌كانى عێراقدان و تائێستاش چه‌ندین مه‌دالیای جۆراو جۆریان به‌ده‌ستهێناوه له‌سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهانیش.

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حکومەتی عێراق لە بڕیارێکی ترەمپ نیگەرانە
2020-12-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17