ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی

0
151
سڤییا و ریاڵ مەدرید

SNNsport

لە یارییەکانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ سەر رێگای راست و بردنەوەکانی و توانی سێ خاڵی نوێ بە دەست بهێنێت.

ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سڤییای ئەندەلوسی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 1-0 لێ بباتەوە.

لە گێمی یەکەم هەرچەندە ریاڵ مەدرید باشتر بینرا، بەڵام ئەم گێمە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، هەردوو یانە بە خاوێنی یاریگایان جێهێشت.

لە گێمی دووەم سڤییا لە رێگەی یاسین بونۆ لە خولەکی 56 گۆڵی لە خۆیان کردوو یانەی ریاڵ مەدریدی 1-0 پێشخست.

دوای ئەم گۆڵە سڤییا هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەی دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا 1-1 تەواو بوو.

بەم بردنەوە خاڵەکانی ریاڵ مەدرید بووە 20 خاڵ و بە کاتی بۆ پلەی سێیەم سەرکەوت.

خاڵەکانی سڤییا بە 16 خاڵ مایەوە و لە پلەی پێنجەم دێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this