بارودۆخى كه‌ركوك ئاسایى ده‌كرێته‌وه‌ و دۆسییه‌ى ئه‌منى راده‌ستى پۆلیسى شاره‌كه‌ ده‌كرێت

0
183
کەرکوک

SNN-سیروان حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى كه‌ركوك سه‌رجه‌م بازگه‌كه‌كانى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌ راده‌ستى پۆلیسى خۆجێى كه‌ركوك كرانه‌وه ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى ئاساى كردنه‌وه‌ى بارودۆخى كه‌ركوكه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى دیكه‌یه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان.

جه‌مال شوكر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك به‌ SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م بازگه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌روازه‌كانى كه‌ركوك راده‌ستى پۆلیسى خۆجێى كه‌ركوك كرانه‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودۆخى كه‌ركوكه‌.

وتیشى “پێشتر ئه‌و ناوچانه‌ رووبه‌ڕووى شه‌ڕى داعش بوونه‌وه‌ وه‌كو ناوچه‌كانى موسڵ و دیاله‌ و تكریت و كه‌ركوك و ئه‌نبار بۆ كۆنترۆڵكردنیان هێزى سوپا و پۆلیسیان بۆ ڕه‌وانه‌ كرا، به‌ڵام پێشتر له‌ كه‌ركوك هێزه‌كانى سوپاى عێڕاق كرانه‌ ده‌ره‌وه‌ى شارو ئێستا پۆلیسى خۆجێى بازگه‌كان ده‌گرێته‌ ده‌ست و هێزه‌كانى تر هه‌موویان ده‌برێنه‌ ده‌وورووبه‌رى شاره‌كه‌”.

به‌پێى زانیارییه‌كان بازگه‌كان دواى ئه‌وه‌ى راده‌ستى پۆلیسى كه‌ركوك كران له‌ گه‌ڵیاندا پۆلیسى لیواى 61ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌كو هاوكاریان ده‌مێننه‌وه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌وانیش ده‌گه‌رێنه‌وه‌ شوێنى خۆیان و دۆسیه‌ى ئه‌منى به‌ ته‌واوه‌تى راده‌ستى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌كرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this