باسكه‌ی گازی باكوور گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌رێكی ئه‌مریكی ئه‌نجامدەدات

ئه‌میر جاكسۆنی ئەمریکی
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
تیپی باسكه‌ی یانه‌ی گاز باكووری شاری کەرکوک به‌رده‌وامه له به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق و له‌و چوارچێوه‌یەدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌رێكی ئه‌مریكی واژوو كردووه.
حوسێن ته‌ڵال یاریدەدەری راهێنەری یانەی گازی باکوور لەسەر گرێبەستەکە وتی:” به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ پیشگهرێكی ئه‌مریكی به ناوی ( ئه‌میر جاكسۆن کردووە، ئه‌و یاریزانه پێشتر له یانه‌ی خۆری قه‌ته‌ری و یانه‌یه‌كی تونسی یاریكردووه”.
لەسەر ئامادەکارییەکانیان وتی:” له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان سبه‌ی تیپه‌كه‌مان كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له هۆڵی ( شه‌عب ) له شاری به‌غداد و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ئه‌نجام ده‌دات”.
له كۆتاییدا سه‌باره‌ت به واده‌ی ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراق یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی گازی باكوور وتی:” كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه رۆژی 12ی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌ده‌چێت و خوله‌كه‌ش رۆژی 20 ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
خۆپیشاندانێک لە بەغدا گرژی لێکەوتەوە
2020-07-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17