ترەمپ: دیموکراتەکان ئەمریکا بەرەو کۆمۆنیستی دەبەن

0
282

SNN

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “بە بۆچوونی من گەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران بەدەستبهێنن، ئەمریکا بەرەو کۆمۆنیستی دەبەن”.

لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرانی خۆی لە جۆرجیا ترەمپ وتی: “بە بۆچوونی من گەر دیموکراتەکان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران بەدەستبێنن، ئەمریکا بەرەو کۆمۆنیستی دەبەن”.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی گەڕی دووەمی دوو بازنەی جۆرجیا رۆژی 5ی ئەم مانگە پاش هەڵاوێردکردنی، دەریدەخات کێ دەستدەگرێت بەسەر ئەنجوومەنی پیراندا.

لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا رۆژی 3ی مانگی رابردوو،  جۆو بایدن بە 306 دەنگی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بەرامبەر 232 دەنگی دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە کۆتاییەکانی ئامادەکارییەکانیدایە بۆ ئەوەی 20ـی کانوونی دووەمی 2021 دەسەڵات بگرێتە دەست.

گەر دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکەی ویلایەتی جۆرجیا یەکەم بن، ئەوا جگە لە کۆشکی سپی و ئەنجوومەنی نوێنەران، دەستباڵایی خۆیان بەسەر کۆنگرێسیشدا ئاوەڵا دەکەن و خۆیان دەبنە زۆرینەی رەها.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this