خاوەنی گۆڵی بردنەوەی یۆرۆی 1960 کۆچی دوایی کرد

0
96
پۆنیدیلینک

SNN Sport

ڤیکتۆر پۆنیدیلینک خاوەنی  گۆڵی بردنەوەی یەکەم پاڵەوانێتی یۆرۆی 1960 لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

کچی ئەم یاریزانە ناستیا لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک کۆچی دوایی یاریزانێکی گەورەی تۆپی پێی راگەیاند کە باوکی بوو.

پۆنیدیلینک یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران، لە مێژوودا،کە توانیویەتی لە 29 یاری نێودەوڵەتی 20 گۆڵ بکات.

ڤیکتۆر ئەستێرەی یەکەمین پاڵەوانێتی ئەوروپا بوو کە لە فەرەنسا ساڵی 1960 بەڕێوەچوو، کە تێیدا یەکێتی سۆڤیەتی جاران نازناوەکەی بردەوە  کە بە گۆڵی ئەم یاریزانە بوو،تێیدا لە یاری کۆتایی 2-1 لە یۆگوسلاڤیایان بردەوە، ئەمەش لە کاتی زیادکراودا دوای ئەوەی  لە کاتی یاسایی 1-1 یەکسانبوون.

رابیتەی خولی روسی بڕیاریدا لە یارییەکانی خولی نایاب کە لە 17ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، خولەکێک بۆ کۆچی دوایی ئەم یاریزانە ماتەمینی رابگەیەنن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this