كازمی دەیەوێت ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ڕازیبكات بۆ ناردنی 320 ملیارەكە

0
527

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەیەوێت ڕەزامەندی لایەنە سیاسییەكان بەدەستبهێنێت بۆ ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم”.

مەریوان نادر، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە كە ئەمڕۆ یەكشەممە (مستەفا كازمی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی باڵا بە بەشداری كەسی یەكەمی هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئەنجامبدات، كە تیایدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و بارودۆخی سیاسی و دارایی و ئەو كێشە و گرفتانەی لە ئێستادا لە عێراق دەگوزەرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران بە دەرفەتی دەزانێت كە بابەتی پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق و هاوكات بابەتی ناردنی 320 ملیار دینارەكەش بخاتە بەردەستی لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی بتوانێت ڕەزامەندی ئەو لایەنە سیاسییانە بەدەستبهێنێت بۆ ڕەوانەكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی پێشووتر لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبوو، دەبوو جارێكی دیكە عێراق 320 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نوێنەرانی كورد لە هەوڵی ئەوەداین كە ئەگەر لە حاڵەتێكدا هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە ڕێككەوتن، ئەوا هاوشێوەی پرۆژەیاسای بودجەی 2019 مادەیەك جێگیر بكەین كە حكومەتی عێراق ناچار بكات بە ناردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت و لەبەرامبەردا هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەست بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this